ئەندامێکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، تورکیا کێشەی لەگەڵ دیموکراسی ھەیە، نەک لەگەڵ سوید و فینلەندا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ناچۆ ساچێز ئامور پەڕلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا لەسەر پارتی کرێکارانی ئیسپانیا رایگەیاند، تورکیا لە هەمان بەرەی ئێمەدا نییە وەک چۆن ڤیتۆی نابەرپرسانە لەسەر سوید و فینلاند دیارییەکی سیاسی بێ نرخە بۆ کرملین.
ئاماژەی بەوەشدا، تورکیا کێشەی
لەگەڵ دیموکراسی ھەیە، نەک لەگەڵ سوید و فینلەندا.
ناچۆ ساچێز ئامور وتیشی، ئەو
ڤیتۆیەی تورکیا گەمەیەکی تورکییە.
هەروەها، وتیشی، تورکیا
تاوانبارە بە شەڕ لە کەرەباخ و سوریا و عێراق.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ لە چوارچێوەی
کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپادا، ئەندامانی ئەو پەرلەمانە تورکیایان ئاگادار کردەوەکە پێویستە کۆتایی بھێنێت بە پێشێلکردنی
مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا بچەسپێنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەریەک
لە وڵاتی سوید و فینلەندا بە فەرمی داوایانکردووە ببنە ئەندام لە پەیمانی باکوری
ئەتڵەسی "ناتۆ" و لەبەرامبەردا تورکیا کە هێزی دووەمی ناتۆیە داوای لێکردن
پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەک" وەک رێکخراوێکی تیرۆرست بناسێنن و
سەرجەم و کۆمەک و هاوکاری و پشتیوانییەکان بەرامبەر ئەو رێکخراوە و لایەنگرانی رابگرن،
ئەوکات رازی دەبێت بێنە ناو پەیمانەکەوە.