سەردێڕ:

دادگای عێراق سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر زانایەکی بەریتانیدا سەپاند

PM:05:23:06/06/2022

3576 جار خوێندراوەتەوە

دادگای کەرخی شاری بەغدا سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر زانایەکی جیۆلۆجی بەریتانیدا سەپاند بە تۆمەتی دزینی چەند پارچەشوێنەوارێکی مێژووی. هاوکات، ئەو هاوڵاتییە ئەڵمانییەی لەگەڵیدابوو بەهۆکاری نەبوونی بەڵگە، دادگاکە بێ تاوانی سەلماند.


ئەمڕۆ دووشەممە، ماڵپەڕی هەواڵی فرانس ٢٤ بڵاوی کردەوە، دادگای کەرخی شاری بەغدا بە تۆمەتی دزینی چەند پارچەشوێنەوارێکی مێژوویی، سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر جیمس ڤیتۆن زانایەکی جیۆلۆجی بەریتانیدا سەپاند.

دادوەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، حوکمەکە بەگوێرەی یاسای شوێنەوار و کەلەپوور دەرچووە و جەیمس ڤویتۆن بە تۆمەتی بردنی شوێنەوار بە سزای لەسێدارەدان دەبوایە حوکم بدرێت، بەڵام بەهۆی تەمەنەکەیەوە سزاکەی گۆڕاوە بۆ ١٥ ساڵ زیندانی کردن.

تایر مەسعود، پارێزەری ڤیتۆن لە لێدوانێکدا باسی لەوەکردووە، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیار لەسەر بابەتەکە دەدات بەوەی یان سزاکە رەت بکاتەوە یاخود کەمی بکاتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، دادوەر لەبارەی تۆمەی ڤۆڵکار واڵدمانی ئەڵمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەڵگەی تەواو لەبەردەستدا نییە دەستبەجێ ئازادیان کردووە و هیچ تۆمەتێک رووبەڕووی نەکراوەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە ئەهات، ئەو دوو پیاوە لەبەردەم دادگای کەرخ لە بەغدا بە جلوبەرگی زیندانیانی زەردی عێراقییەوە دەرکەوتن.

لە یەکەم دانیشتنی دادگاشدا، هیچ کام لە پیاوەکان دانیان بە تاوانەکانیاندا نەناو هاوڵاتییە ئەڵمانییەکە رایگەیاند، کە ئەو پزیشکی دەرونییە و نەیزانیووە کە ئەو پارچانە شوێنواریین یاخود نا و گواستنەوەیان نایاساییە.

لای خۆشیەوە، ڤیتۆنی بەریتانیا رایگەیاند، کە ئەو زانایەکی جیۆلۆجی خانەنشینکراوە و لە مالیزیا دەژی و وتیشی، "نەمزانیووە بردنی ئەو پارچانە شکاندنی یاساییە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، جەیمس ڤویتۆن بە هاوەڵی هاوڵاتییەکی ئەڵمانی رۆژی ٢٠ی ئازاری ئەمساڵ دەستگیرکران لە کاتێکدا جەیمس جانتایەکی پێ بوو کە ١٠ پارچە شوێنەواری تێدابوو، هاوەڵە ئەڵمانییەکەشی دوو پارچەی شێنەواریی پێ بووە.

هاوکات، باس لەوەش کراوە کە ئەو دوو پیاوە بەپێی مادەی ٤١ی یاسای کەلەپوور و شوێنەواری عێراق سزادراون کە تا لەسێدارەدا دەڕوات بۆ هەر کەسێک بیەوێت پارچەیەکی شوێنەواری بباتە دەرەوەی عێراق یاخود هەوڵ بدات بۆ بردنە دەرەوەی.













گەلەری