سەردێڕ:

کۆریای باشوور و ئەمریکا وەڵامی تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکووریان دایەوە

AM:11:07:06/06/2022

2892 جار خوێندراوەتەوە

کۆریای باشوور و ئەمریکا لە وەڵامی تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی کۆریای باکوور، هەشت موشەکی بالیستیکیان ئاراستەی دەریای ژاپۆن کرد.


سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، کۆریای باشوور و ئەمریکا دوێنێ بە ئاراستەکردنی هەشت مووشەکی کورتمەودا وەڵامی پیۆنگیانگ'یان داوەتەوە.

یەکە سەربازییەکانی هەردوو وڵات دەوروبەری کاتژمێر ٤:٤٥ بە کاتی خۆجێیی هەشت موشەکی بالیستیکی کورتمەودایان لە وشکانییەوە بۆ وشکانی تاقی کردووەتەوە.

لەو بارەیەشيوە یوون سوک-یول سەرۆکی کۆریای باشوور رایگەیاندووە، "حکومەتەکەمان پێداگیرانە وەڵامی دنەدانەکانی کۆریای باکوور دەداتەوە".

هێزەکانی ئەمریکایش لەو وڵاتە USFK رایگەیاندووە، سوپای ئەمریکا موشەکێک و کۆریای باشووریش حەوت موشەکی ئاراستەی دەریای ژاپۆن کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی USFKدا هاتووە، "بۆ دەستوەردانی خێرا لە دۆخی لەناکاودا هێزەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور بۆ ئەوەی توانای خۆیان نیشان بدەن مانۆڕی سەربازی راستەوخۆیان رێکخستووە".

- ١٧یەم تاقیکردنەوەی موشەکی

دوێنێ کۆریای باکوور لە چەند شوێنێکی نزیک پیۆنگیانگ هەشت موشەکی بالیستیکی کورتمەودای تاقیکردەوە.

ئەو تاقیکردنەوە موشەکییانەی کۆریای باکوور دوای ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی هاوبەشی کۆریای باشوور و ئەمریکا کە چوار ساڵ و شەش مانگ بوو مانۆڕی لەو شێوەیە لەنێوان ئەو دوو وڵاتە ئەنجام نەدرابوو، بووە جێی سەرنج.

لەگەڵ تاقیکردنەوەکانی ئەم دواییەدا، کۆریای باکوور لە سەرەتای ٢٠٢٢ەوە تاکوو ئێستا ١٧ جار تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجام داوە.

 

 













گەلەری