کۆشکی سپی رایگەیاند، دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی تایبەت بەهەڵە لەناوچەیەکی قەدەغەکراو بەسەر شوێنی مانەوەی سەرۆکی ئەمریکا و هاوسەرەکەیدا فڕی، سەرۆک ناچاربوو شوێنەکە بەجێبهێڵێت.
کۆشکی سپی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆکاری فڕینی هەڵەی فڕۆکەیەکی تایبەت لەناوچەی قەدەغەکراوی شوێنی مانەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و هاوسەرەکەی، بایدن ناچاربوو شوێنەکەی بەجێبهێڵێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە هیچ ئاماژەیەکی راستەوخۆی هەڕەشە نەبوو لەسەر
ژیانی بایدن و هاوسەرەکەی، بەڵام دەستەی پاسەوانانی سەرۆکی ئەمریکا ناچاربوون بەپەلە
بایدن و خێزانەکەی لە ماڵەکەیان لە ویلایەتی دیلاوەر بگوازنەوە بۆ ناوچەیەکی ئارام.
دەستەی پاسەوانانی سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی فڕۆکە تایبەتەکە
ناوچەی قەدەغەی بەزاندووە دەستبەجێ لەڕێگەی فڕۆکەی پاسەوانییەوە فڕۆکەکەیان
ناچارکردووە ناوچەکە بەجێبهێڵێت.
دەشڵێت، دواتر لێکۆڵینەوەیان لە فڕۆکەوانەکە کردووە و بۆیان دەرکەوتووە بەهەڵە
هاتووەتە ئەو ناوچەیەوە و ئاگاداری ئەوە نەبوو ئەو ناوچەیەی ویلایەتی دیلاوەر شوێنی
مانەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و هاوسەرەکەیەتی.