سەردێڕ:

پوتین هۆشداریدایە ئەمریکا و ئەوروپا

PM:06:24:05/06/2022

3220 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا و خۆرئاوا بەردەوامبن لەسەر رەوانەکردنی موشەک بۆ ئۆکرانیا ئەوا روسیا ئەو دامەزراوانە بە ئامانج دەگرێت کە پێشتر بە ئامانجی نەگرتبوون. دەشڵێت، "یارمەتیدانی ئۆکرانیا بە رەوانەکردنی موشەک و سیستمی بەرگری هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت".


ئەمڕۆ یەکشەممە، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا ئاشکرای کرد، ئەگەر ئەمریکا و خۆرئاوا بەردەوامبن لە ناردن و رەوانەکردنی موشەکی دوور مەودا و سیستمی بەرگری، ئەوا روسیا ئەو دامەزراوانە بە ئامانج دەگرێت کە پێشتر بە ئامانجی نەگرتوون.

سەرۆکی روسیا لە چوارچێوەی هەڕەشە نوێیەکانی و هۆشداریدانەکانیدا ئەو ئامانج و دامەزراوانەی ئاشکرا نەکرد کە سوپای وڵاتەکەی بە ئامانجییان دەگرێت.

لەلایەن خۆیەوە، کۆمپانیای بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ موشەکی کروزی روسی بەنزمی بەسەر وێستگەی ئەتۆمی ئۆکرانیادا تێپەڕیووە.

ئاماژەی بەوەداوە، کۆمپانیاکە لە وێستگەی بیفدینوکرانسینکا، کە بە وێستگەی ئەتۆمی باشوری ئۆکرانیا ناسراوە، کاردەکات و ئەو وێستگەیە بەگەڕدەخات.

کۆمپانیاکە لە تێلگرامی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری هەیە ئەو موشەکانەی بەسەر ئاسمانی وێستگە ئەتۆمییەکەدا تێپەڕیون، ئاراستەی شاری کیێڤی پایتەخت کرابن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەند تەقینەوەیەکی بەهێز شاری کێڤی پایتەختی ئۆکرانیای هەژاند.

وێستگەی بیفدینوکرانسینکای ئەتۆمی بە دووەم گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئۆکرانی ناسراوە کە لە نزیک ناوچەی میکۆلاڤ لە دووری ٣٥٠ کیلۆمەترە لە باشوری شاری کیێڤ.













گەلەری