وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پابەندن لە دابینکردنی بەردەوامی سوتەمەنی بۆ سەرجەم وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ئامانجی دابینکردنی کارەبا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا
هاتووە، وەزارەت پابەند دەبێت بە
دابینکردنی سوتەمەنی پێویست بۆ سەرجەم
وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، وەزارەت بەردەوامدەبێت لە کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی
لەگەڵ وەزارەتی کارەبا بە ئامانجی دابینکردنی کارەبا بۆ هاوڵاتییان و کەرتی گشتی و تایبەت.
دەشڵێت، وەزارەتی نەوت هەوڵدەدات بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هاوڵاتییان و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستەبەر
بکات.