PM:04:42:05/06/2022
1796 جار خوێندراوەتەوە
پاپای ڤاتیكان رایگه‌یاند، بەنیازە له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئۆكرانیا گفتوگۆ بکات لەبارەی رێكخستنی پلانێك بەمەبەستی سەردانیکردنی ئەو وڵاتە. دەشڵێت، " بەنیازە چاوی به منداڵانی ئۆکرانیا بکەوێت، بۆ ئەمەش كاتێكی گونجاو بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ی ده‌دۆزێته‌وه".
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویکردەوە، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ به‌شێك له شوێنكه‌وتوانی ئایینی مه‌سیحی له یه‌كێك له باخچه سه‌ره‌كییه‌كانی ڤاتیكان ئاماژەی بەوەداوە، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌ردانی ئۆكرانیا بكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، پاپا فرانسیس
وتویەتی، "زۆربه‌ی جار بیرم له‌وه‌كردوه‌تەوە سه‌ردانی ئۆكرانیا بكه‌م، به‌شێوه‌یه‌كی
گشتیش منداڵانی ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت كاتێكی گونجاو بۆ
ئه‌و سه‌ردانه بدۆزمه‌وه".
پاپای ڤاتیكان ئەوەشی خستووەتەڕوو، نابێت
بڕیارێك ده‌ربكرێت كه زیانی زیاتر بێت به به‌راورد به سوده‌كانی، بۆیه ده‌بێت
كاتێكی گونجاو بۆ ئه‌م سه‌ردانەی بدۆزێته‌وه.
پاپافرانسیس ئاشکراشی کردووە، هه‌فته‌ی
داهاتو به‌شێك له نوێنه‌رانی حكومه‌تی ئۆكرانیا سه‌ردانی ده‌كه‌ن، پێكه‌وه له‌سه‌ر
پرسی سه‌ردانكردنی ئۆكرانیا گفتوگۆ دەکەن.