سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بە دەستڕێژی گوللـە لە ئەمریکا سێ کەس کوژران و ١١ دیکە برینداربوون

PM:04:16:05/06/2022

1684 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی شاری فلادلفیا رایگەیاند. لە ئەنجامی دەستڕێژی چەند چەکدارێکی نەناسراو لەناو شەقامێکی قەرەباڵغدا لەو شارە، سێ کەس کوژران و ١١ کەسی دیکە برینداربوون.


دی ئێف بیس چاودێر لە پۆلیسی فلادلفیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لەئەنجامی دەستڕێژی گولـلەوە دوو پیاو و ژنێک کوژراون.

ئاماژەی بەوەشدا، پۆلیس توانیوییەتی ئەو کەسانە بەدی بکات کە دەستڕێژی گوللـەیان بەناو هاوڵاتییاندا کردووە.

دەشڵێت، لەکاتێکدا سەدان هاوڵاتی سەرقاڵی بەسەربردنی کاتی خۆیانبوون لە رۆژانی پشووی کۆتایی هەفتەدا لە ساوس ستریت، چەند چەکدارێک دەستڕێژی گولـلەیان بەناو خەڵکدا کردووە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە نێوان رۆژی هەینی تا شەممە، لە شاری فلادلفیا نۆ رووداوی تەقەکردن روویانداوە.













گەلەری