سەردێڕ:

بەهۆی جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە رۆژانە لانیکەم دوو منداڵ گیانلەدەستدەدەن

PM:03:50:05/06/2022

1228 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی سێ مانگ و هەشت رۆژە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و ئەو جەنگە کاریگەری گەورەی لەسەر منداڵانی ئۆکرانی جێهێشتووە و یونیسێفیش دەڵێت، "رۆژانە لە ئۆکرانیا دوو منداڵ بەهۆی جەنگەوە گیانلەدەستدەدەن و چواری دیکەش بریندار دەبن."


رێکخراوی جیهانی منداڵانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف " لە راپۆرتێکیدا رایگەیاند، لە سەرەتای جەگی روسیا و ئۆکرانیاوە ٢٦٢ منداڵ گیانیانلەدەستداوە و ٤١٥ منداڵی تریش بریندار بوون و ئەو ژمارەیەش دەکاتە تێکڕای گیانلەدەستدانی دوو منداڵ لە رۆژێکدا و برینداربوونی چواری تر.

ئاماژەی بەوەشداوە، گیانلەدەستدانی زۆربەی ئەو منداڵانە بەهۆی ئەو هێرشانەی روسیاوەیە کە تێیدا شوێنی دانیشتنی هاوڵاتییان دەکاتە ئامانج.

هاوکات، باربرا ودوارد باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە، روسیا لە شەش تاوانی جیهانی دژی منداڵان چواریانی لە دژی منداڵانی ئۆکرانی ئەنجامدراوە و لە هێرشەکانیدا خوێندنگە و شوێنی نیشتەجێبوون دەکاتە ئامانج.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی بەردەوامبوونی جەنگی نێوان روسیا ئۆکرانیاوە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ زۆربەی منداڵانی ئەو وڵاتە گەلەڵ خێزانەکانیان ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوو.













گەلەری