سەردێڕ:

هەر تاکێکی عێراق ساڵانە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار دینار بەهۆی قەرەباڵغی شەقام لەدەستدەدات

PM:03:33:05/06/2022

2464 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەكی ئابووری ناوخۆیی عێراق ئاشكرای كردووه، عێراق ساڵانه نزیكەی ٥٠٠ ملیار دینار بەهۆی سووتانی سوتەمەنی لە قەرەباڵغی ترافیکەکاندا لەدەستدەدات.


مەنار ئەلعبيدی سەرۆکی رێکخراوی عێراق بۆ توێژینەوە لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەداوە، لە بەغدای پایتەختی عێراق بەهۆی زۆری قەرەباڵغی ترافیکەوە هەر ئۆتومبێلێک ساڵانە ٥٧٠ لیتر بەنزین لە چاوەڕوانی ئەو قەرەباڵغیەدا بەهەدەر دەدات.

باسی لەوەشکردووە، قەرەباڵغێ لە شەقامەکانی بەغدا بەردەوام روو لە زیادبوونە و بەرپرسانیش هیچ رێوشوێنێک بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە ناگرنەبەر، بەو هۆیەوە ساڵانە بە گوژمەی ٥٠٠ ملیار دینار بەنزیزن بە فیڕۆ دەچێت واتە هەر تاکێکی عێراقی بەهۆی وەستان لە ترافیکەکان ساڵانە ٣١٤ هەزار دینار بە فیڕۆ دەدات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کێشەی قەرەباڵغی ترافیکەکان لە بەفیڕۆدانی بەنزیندا کۆتایی نایەت بەڵکو دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و زیادکردنی ماددە ژەهراوییەکان لە هەوادا.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەنزین لە عێراق جۆری نۆرماڵ لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بە ٤٥٠ دینارە، لە هەرێمی کوردستان بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە زیاتر لە ١٠٢٥ دینارە، بەوەش هەر تاکێکی هەرمی کوردستان ساڵانە نزیک بە نیو ئەوەندە زیاتری خەڵکی ناوچەکانی دیکەی عێراق بە هەدەردەدات.













گەلەری