سەردێڕ:

لە تورکیا هەزار و ٦٨٢ کۆچبەر دەستگیرکران و سنوورداش دەکرێنەوە

AM:10:35:05/06/2022

4020 جار خوێندراوەتەوە

لە پارێزگای ئیستانبوڵی تورکیا هەزار و ٦٨٢ کۆچبەر دەستگیرکران و رادەستی ناوەندی دووبارە ناردنەوەی کۆچبەران کران.


بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و دەروازە سنوورییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، لە چەند شارۆچکەیەکی ئەو پارێزگایەدا بەدواداچوونی بۆ کۆچی نایاسایی دەستپێکرد.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆچبەرەکان لە شوێنە گشتییەکانی وەک پارک و کەنارەکانی دەریا، هەزار و ٦٨٢ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.

کۆچبەرەکان دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، بە مەبەستی سنوورداش کردنەوەیان، رادەستی ناوەندی دووبارە ناردنەوەی کۆچبەران کران.













گەلەری