رەشنووسی پڕۆژە یاسایی خزمەتی سەربازی زۆرەملێ لە یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا.
خالد عوبێدی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری رایگهیاند، پاش ئەوەی پەرلەمان پەسەندی دەکات دەبێت لە ماوەی دوو ساڵ وەزارەتی بەرگری دەست بە جێبەجێکردنی بکات.
سەگڤان سندی لەو بارەیەشەوە جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری له ئهنجومهنی نوێنهران
رایگەیاند، ''ئەو کەسانەی بڕوانامەیان ھەیە کاتی سەربازییەکەیان گۆڕانکاری بەسەردا
دێت و ئەوکەسانە دەرچووی کۆلێژن ساڵێک سەربازی دەکەن ئەوانەی بڕوانامەی ماستهریشیان
ھەیە شەش مانگ و ئەوانەی خاوەنی بڕوانامەی دکتۆراشن ئهوا دهبهخشرێن و سەربازی
ناکەن''.
سەگڤان سندی باسی
لەوەشکرد، ''لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئێستا کار لە سەر ھەموارکردنی
رەشنووسی پڕۆژە یاسایی خزمەتی سەربازی دەکەن و دەیانەوێت ھەر گەنجێکی بەشداربوو موچەیهكی
باشی پێبدرێت لە ماوەی ئەو ساڵەدا، ھاوکات لە سەرجەم شارەکانی عێراق سەربازگەی نوێ
و شوێنی راھێنان و کەرستە سەربازیەکان دابین بکرێت''.
ئەوەشی خستەڕوو،
"ئەم پڕۆژەیە چەند سوودێکی زۆر گەورەی ھەیە ئەویش ئەوەیە ئینتیمای نیشتمانی زیاد
دەبێت، سەربازی بەشێوەیەکی یەکسان دەبێت ھەر کەس بەگوێرە خۆی خزمهتی سەربازی دەبێت،
ئەو جیاوازییە گەورەیەی ئێستا نامێنی جگە لەوە بەشێوەیەکی زۆر باش گەنجان لە کاری
خراپە و بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان دوور دەخاتەوە و گەنجانی ئێمە تاقەتی ئیشوکاریان
نەماوە ئەم سەبازییە دووبارە ووزە بە گەنجەکانمان دەبەخشێتەوە و لە بێھیوایی رزگاریان
دەکات".
وتیشی، "یاسای
خزمەتی سەربازی زۆرەملێ، دادپەرەوەری لە بەشداری پێکھاتەکان لە ناو سوپا دروست دەکات
و چیدیكه سوپا بۆ پێکھاتە و نەتەوەیەکی دیاریکراو قۆرخ ناکرێت."
پڕۆژە یاسای خزمەتی
سەربازی لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە ھەموو ھاوڵاتییەکی عێراقی لە رەگەزی نێر دەگرێتەوە
، لە پاش تەواوکردنی خوێندنیش گەنجان ھەر دەبێت بەشداری خزمەتی سەربازی بکەن، بەڵام
بەپێی بڕوانامە ماوەی خزمەتەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.