سەردێڕ:

ماکرۆن داوای رێزگرتنی روسیا دەکات و ئۆکرانیاش وەڵامی دایەوە

PM:11:27:04/06/2022

3572 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، پێویستە سوکایەتی بە روسیا نەکرێت هەتاکو چارەسەرێکی دیبلۆماسی بۆ جەنگی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئۆکرانیا دەدۆزرێتەوە، لە بەرامبەریشدا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دەڵێت، "بەم هەڵوێستەی ماکرۆن سوکایەتی بە فەڕەنسا کرد."


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هەتا چارەسەرێکی دیبلۆماسی بۆ جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەدۆزرێتەوە گرنگە سوکایەتی بە روسیا نەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، فەڕەنسا رۆلی نێوەندگیر دەبینێت بۆ کۆتایهاتنی جەنگەکە. دەشڵێت، "بە پوتینم وتووە هەڵەیەکی مێژویی دەکات بەرامبەر گەلەکەی و خۆی و مێژوش."

ماکرۆن ئاشکراشیکرد، دوور نیە سەردانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بکات.

لایخۆشیەوە، دميترو كوليبا وەزیری دەروەی ئۆکرانیا لە بارەی داواکارییەکەی ماکرۆنەوە لە تویتێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، " روسیا خۆی سوکایەتی بە وڵاتەکەی دەکات.

ئاماژەی بەوەشدوە، داواکارییەکی ماکرۆن بۆ سوکایەتی نەکردن بە روسیا خۆی سوکایەتییە بە فەڕەنسا یان هەر وڵاتێکی تر کە ئەو داوایە بکات."

باسی لەوەشکردوە، وا باشترە هەموو وڵاتان بیر لەوە بکەنەوە چۆن روسیا بگەڕێننەوە بۆ شوێنی خۆی و بەمەش ئاشتی بەرپا دەبێت و رۆحی قوربانیانی جەنگ ئارام دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی سێ مانگ و یەک هەفتەیە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و فەڕەنسا لە سەرەتای جەنگەکەوە هاوکاری سەربازی پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە و هەوڵی بەرەوپێشبردنی دانوستانەکانی ئاشتی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە داوە.













گەلەری