PM:05:23:04/06/2022
4160 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی ئەمساڵ کە لە ئەندەنوسیاوە بەڕێوەکەوتبوون گەیشتە فڕۆکەخانەی محمەد بن عەبدولعەزیز لە شاری مەدینە.
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی سعودیە رایگەیاند، کاروانێکی ٣٥٨ کەسی لە ئەندەنوسیاوە گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی محمەد بن عەبدولعەزیز لە شاری مەدینە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.
ئاماژەی بەوەشداوە، کاروانەکە لە لایەن عەبدولعەزیز ئەحمەد باڵیۆزی وڵاتی
ئەندەنوسیا و محەمەد بن عەبدورەحمان نوێنەری دەستەی حەج و عومرەی سعودیەوە پێشوازیان
لێکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە بە هۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە
ساڵی ٢٠١٩ەو حاجیان روویان لە وڵاتی سعودیە نەکردووە.