سەردێڕ:

دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوادا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا

PM:12:44:04/06/2022

2808 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راپۆرتێکی نیویۆرک تایمز، تەنها لە ساڵی ٢٠٢١دا مرۆڤ بڕی ٣٦ ملیار تەن گازی زیانبەخشی فڕێداوەتە ناو بەرگەهەوای زەوییەوە، بەمەش رێژەکەی زیاتر بووە بەراورد بە ساڵەکانی پێشتر.


بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی نیو یۆرک تایمز، بەڕێوەبەرایەتی ئۆقیانوس و بەرگەهەوای نەتەوەیی رایگەیاندووە، رێژەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوای زەویدا ریکۆردی شکاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا بڕی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن ٥٠٪ زیاترە لە سەردەمی پێش پیشەسازی، واتە بەر لەوەی مرۆڤ دەست بکات بە سوتاندنی نەوت و گاز و خەڵوز لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩دا.

بەپێی راپۆرتەکە، لە ئێستادا بڕی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە ٤ ملیۆن ساڵی رابردوو لەسەر زەوی زیاترە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی پەتای کۆرۆنا و خاو بوونەوەی دۆخی پیشەسازی و ئابووری رێژەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دابەزیبوو.













گەلەری