سەردێڕ:

بەڕێوبەری سی ئای ئەی دەچێتە ئیسرائیل

PM:01:18:10/08/2021

6348 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ویلیام بێرنس سی ئای ئەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا کۆدەبێتەوە.


لەبارەی سەردانەکەوە، ماڵپەڕی هەواڵی ئیسرائیلی (والا نیوز) ئاماژەی بەوەکردووە، بێرنس لەمیانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ هەریەک لە نەفتاڵی بێنێت سەرۆک وەزیری ئیسرائیل و هاوتا ئیسڕائیلیەکەی دەیڤد بارنیا سەرۆکی دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی تاوتوێی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و چالاکییەکانی لە ناوچەکەدا دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕە ئیسرائیلییە، بێرنس سەردانی ڕامەڵاش دەکات لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا و لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینیەکان مەحمود عەباس و سەرۆکی هەواڵگری فەڵەستین مەجید فەرەجدا کۆدەبێتەوە.

ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت مانگی ڕابردوو کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە لەلایەن ئیسڕائیلەوە بەڕێوەدەبرێت، لە کەناراوەکانی عوماندا هێرشی کرایەسەر و لە ئەنجامدا پاسەوانێکی ئاسایشی بەریتانی و کارمەندێکی ڕۆمانی لە ناو کەشتییەکەدا کوژران.

هاوکات، ڕۆژی هەینی هەفتەی رابردووش وەزیرانی دەرەوەی (کۆمەڵەی حەوت) ئێرانییان بە ئەنجامدەری ئەو هێرشە تۆمەتبار کرد، هاوکات سوپای ئەمەریکا دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر هێرشەکە ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەدا هێرشەکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی ئەنجامدراوە.













گەلەری