خاوەنی نوێی زنجیرە رێستۆرانتەکانی ماکدۆناڵدز لە روسیا رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگدا سەرجەم رێستۆرانتەکانیان لەو وڵاتە دووبارە دەکەنەوە.
ئەلێکساندەر گوڤەر، خاوەنی نوێی زنجیرە ریستۆرانتەکانی ماکدۆناڵدز لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری فۆڕبیس ئاشکرای کرد، سەرجەم رێستۆرانتەکانیان لە ماوەی ٢ مانگدا لە سەرتاسەری روسیادا دەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستدادا ٨٤٠ رێستۆرانت ئامادەن بۆئەوەی دەست بە
کارەکانیان بکەنەوە.
ئەمەش لەپاش ئەوە دێت، لەژێر فشاری وڵاتانی رۆژئاوادا زنجیرە رێستۆرانتەکانی
ماکدۆناڵدز لە روسیا لە پاش جەنگی ئۆکرانیا و روسیا داخرابوون و زۆرێک لە کۆمپانیا
بیانییەکانیش کشانەوەی خۆیان لەو وڵاتە راگەیاند.