ئەمڕۆ لە ئاهەنگی یۆبیلی پلاتینی شاژنی بەریتانیادا شازادە هاری و مێگان مارکڵی هاوسەری و کچەکەیان بەشداربوون و بۆ یەکەمین جار شاژنی بەریتانیا چاوی بە کچەکەی شازادە هاری کوڕەزای دەکەوێت.
بە وتەی ئۆمید سکوبی نوسەری کتێبێ "دۆزینەوەی ئازادی" هەردوو شازادە هاری و مێگان، ئەو دوو هاوسەرە رۆژی پێنجشەممە منداڵەکەیان نیشانی شاژن داوە پێش یەکەمین ساڵرۆژی لەدایک بوونی کە رۆژی شەممەیە.
سکوبی ئەوەشی راگەیاند، "خەڵک پێشبینی ئاهەنگێکی لەدایکبوونی زۆر گەورە
دەکەن، بەڵام وەکو من ئاگادارم نابێت چاوەڕوانی هیچ جۆرە ئاهەنگێکی گەورە بکەین، لەبەرئەوەی
ئەو ساتانە تایبەتن بەو خێزانە و شاژنە ئیلیزابێس."
ئەوەشی خستەڕوو، شازادە هاری و مێگان پێکەوە لەسەر ئەو بڕیارە رێککەوتوون
کە لە ماوەی ئەم سەردانەیاندا بۆ بەریتانیا، بە هیچ شێوەیەک لەناو خەڵکدا دەرنەکەون.
ئەمە لە کاتێکدایە، شازادە هاری و مێگان مارکڵی هاوسەری بەتەواوی دەستبەرداری
نازناوە شاهانەییەکەیان بوون و کۆشکی شاهانەیان بەجێهێشتووە و لە ئێستادا لە ئەمریکا
نیشتەجێن.