سەردێڕ:

هەڵئاوسان لە تورکیا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

PM:10:40:03/06/2022

2768 جار خوێندراوەتەوە

رێژەی هەڵئاوسان لە تورکیا گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی ٢٤ ساڵدا و لیرەش بەرامبەر بە دۆلار دابەزی.


ئەمڕۆ هەینی، بەپێی ئامارە فەرمییەکان، رێژەی هەڵئاوسان لە تورکیا گەیشتووەتە٧٣.٥٪ و ئەمەش بە بەزرترین ئاستی لە ماوەی ٢٤ ساڵی رابردوودا دادەنرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، بەرزبوونەوەکە کەمتر بوو بە بەراورد بە مانگەکانی پێشتر و دەکرێت ئەمەش نیشانەیەک بێت کە پەستان لەسەر نرخەکان خاو دەبنەوە.

پاش بڵاو بوونەوەی ئامارەکان، دۆلار بەرامبەر بە لیرەی تورکی بەرزبوویەوە و لە ئێستاشدا سەد دۆلار بەرامبەر بە هەزار و ٦٥١ لیرەی تورکییە.













گەلەری