PM:06:15:03/06/2022
2104 جار خوێندراوەتەوە
لە ئەنجامی دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە رێڕەوی خۆی لە چیاکانی ئەڵب لە باشوری ئەڵمانیا سێ کەس گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەک سەرنشینی دیکە برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیەتد پرێس لە زاری چاوگێکی ئەمنی ئەڵمانیاوە بڵاویکردەوە، شەمەندەفەرێک لەناوچەی بۆرگرین لە نزیک ناوچەی گەشتیاری شارۆچکەی گارمش بارتنکیرشن لە رێڕەوی خۆی لایداوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیانلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، رووداوەکە کاتژمێر ١٢ و ١٥ خولەک بوو و شەمەندەفەرەکە
بە ئاراستەی میونخ بەڕێ کەوتووە.