سەرۆکی ئۆکرانیا هەموو ئەو ناوچانەی ئۆکرانیا کە لەلایەن روسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە ئاشکراکرد.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە وتارێکی ڤیدیۆییدا لە پەرلەمانی لوکسەمبۆرگ ئاشکرایکرد، تا ئێستا روسیا تەنها ٢٠٪ی خاکی ئۆکرانیای داگیرکردووە.
باسی لەوەشکرد، "پێویستە بەردەوامبین لە بەرگریکردن
لە خۆمان لە دژی سوپای روسیا و سەرجەم ئەو پلانە جەنگیانەی رووسیا بۆ دەستدرێژیکردنە
سەر خاکی ئۆکرانیا."
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا ماوەی ١٠٠ رۆژە جەنگی
نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە و بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، هێڵيکانی پێشەوەی شەڕ بە
درێژایی هەزار کیلۆمەتر درێژبوونەتەوە.