گرووپێکی نزیكهی ٢٠٠ کەس کە لە گۆڕەپانی ئینڤالیدس لە پاریس گردبوونەوە، ناڕەزایەتی خۆیان لەبەرامبەر ئەو ریفۆرمەی کە لە خزمەتگوزاری شارستانیی باڵا لە وڵاتەکە دەکرێت، دەربڕی و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
لە چوارچێوەی ریفۆرمی خزمەتگوزاری شارستانیی باڵای فەڕەنسادا،
فەرمانبەرە پلە باڵاکان کە لە وەزارەت و دامەزراوە کاڕگێرییە جیاوازەکاندا کاردەکەن
لەژێر ناوی "کارگێڕانی دەوڵەت" لە یەک پۆلێنبهندییدا کۆدەکرێنەوە و رێگەی
کارکردن لە دامەزراوە جیاوازەکانیان بۆ دەکرێتەوە.کە ئەم ریفۆرمە باڵیۆز و راوێژکارەکانیش دەگرێتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانیش ئەو ریفۆرمە، کاریگەری لەسەر٧٠٠
دیپلۆمات دەبێت.
لەو بارەیەوە ئالیان مێسترۆنی سکرتێری گشتیی سەندیکای کۆنفیدراڵی
کاری گشتیی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژهی بهوهكردووە، بەھۆی ئەوەی پیشەی
دیپلۆماسی پیشەیەکە بە درێژایی ئەرکەکە لە واقیع فێری دەبیت، لەدژی ئەو ریفۆرمە دەوەستنەوە.
ئالیان مێسترۆنی سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە لە ماوەی ساڵانی
رابردوودا ژمارەی کارمەندانی وەزارەتی دەرەوە کەمکراوەتەوە و لە بەرامبەر ئەمەدا
ژمارەی ئەو فەڕەنسییانەی کە لە دەرەوەی وڵات دەژین زیادیکردووە و لەبەرئهوهش پێویستیی
بۆ پیشەکەیان زیادیکردووە.