سەردێڕ:

ئێران: بەرهەمهێنانی نەوتمان گەیاندووەتە نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا

PM:07:10:02/06/2022

2664 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتیان لە رۆژێکدا گەیاندووەتە نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل، ئامادەباشی خۆشیانی دەربڕی بۆ پڕکردنەوەی بەشێک لە پێویستی وزەی جیهانیی.


تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی ئێران لە میانی بەشداریکردن لە ٢٧ـەم کۆڕبەندی وزەی باکو کە لە باکوی پایتەختی ئازەربایجان ئەنجامدرا، باسی لەوەکرد، سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا، توانیوویانە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سروشتیی زیاد بکەن.

باسی لەوەشکرد، وڵاتەکەی ئێستا خاوەنی نزیەکی ٣٤ ترلیۆن مەتر سێجا گازی سروشتییە، وتیشی، "ئێستا دەتوانین رۆژانە یەک ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی بەرهەمبهێنین. توانای بەرهەمهێنانی نەوتمان لە رۆژێکدا گەیاندووەتە نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵ دەدەن لە ماوەی هەشت ساڵدا، توانای بەرهەمهێنانی گازی سروشتیی بگەیەننە یەک ملیار و ٤٠٠ مەتر سێجا.

جەوادی راشیگەیاندووە، "جیهان بووەتە تینووی وزە و ئێران دەتوانێت بەشێک لە پێویستی وزەی جیهانیی پڕ بکاتەوە. ئێران ئامادەیە رەزامەندی دەرببڕێت بۆ وەبەرهێنانی دەرەکی لە بواری بەرهەمهێنانی گاز و بازرگانیدا."













گەلەری