سەرۆکی مەکسیک بڕیارنامەیەکی واژۆ کرد کە فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە سەرتاسەری مەکسیک قەدەغە دەکات، جێگری وەزیری تەندروستی وڵاتەکەش هۆشداری دەدات و دەڵێت، "بەبیانووی ئەوەی زیانی کەمترە گەنجان هەڵدەخەڵەتێنن."
ئەندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر سەرۆکی مەکسیک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆیدا باسی لەوە کرد، ئەو بڕیارنامەیەی واژۆی لەسەرکردووە بووەتە هۆی ئەوەی گۆڕانکاری بەسەر یاسای گشتی کۆنترۆڵکردنی توتنی وڵاتەکەیدا بێت.
لە میانی گۆڕانکارییەکەدا،
فرۆشتن و خستنەبازاڕی جگەرەی ئەلیکترۆنی کە نەوەی نوێی بەرهەمەکانی توتنە لە سەرتاسەری
ئەو وڵاتە قەدەغە کرا.
لای خۆشییەوە،
هوگۆ لۆپێز گاتێڵ جێگری وەزیری تەندروستی مەکسیک رایگەیاند، کە بە بانگەشەکردن بۆ
ئەوەی کە گوایە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی نەوەی نوێی توتن زیانی کەمترە، هانی خەڵک
دەدرێت بۆ بەکارهێنانی ئەم جۆرە جگەرەیە.
هوگۆ لۆپێز گاتێڵ
ئاماژەی بەوە دا کە کۆمپانیاکانی توتن بەشێوەیەکی گشتی بەم جۆرە بەرهەمانە گەنجان
بە ئامانج دەگرن و هەڵیان دەخەڵەتێنن.
جگەرەی
ئەلکترۆنی، ئامێرێکی بچووکە هاوشێوەی جگەرە دەکێشرێت و بە تامی جیاواز لە
بازاڕەکاندا هەیە، پسپۆڕانی تەندروستیش دەڵێن، ئەو ئامێرە زیانەکانی زۆرن و نابێت
بیانوو بۆ کێشانی بهێنرێتەوە.