١٠٠ ڕۆژ بەسەر دەستپێکی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا تێپەڕی و تاوەکو ئێستاش شەڕ و پێکدادانی توند لەنێوان سوپای ڕوسیا و ئۆکرانیا لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەردەوامە و دادگاى تاوانى نێودەوڵەتییش بڕیاریداوە ئۆفیسى خۆى لە کیێڤ بکاتەوە.
لەماوەی ١٠٠ ڕۆژی جەنگدا، هەریەکە لە ڕوسیا و ئۆکرانیا ئاماری جیاواز بڵاودەکەنەوە لەسەر قوربانیانی جەنگەکە
ئۆکرانیا دەڵیت،
لەو ماوەیەدا ٣٠ هەزار سەربازی ڕوسیایان کوشتووە و ١٣٠٠ تانک و ٧٠٠ تۆپهاوێژ و ٢٠٨
فڕۆکە و ٩٣ سیستمی دژە موشەکیان تێکشاندووە و توانیویانە ١٠ ژەنەراڵی پلەبەرزی
سوپای ڕوسیاش بکوژن.
نەتەوە یەکگرتووەکانیش
دەڵێت، ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانەکانی ئۆکرانیا پێویستی بە دەیان ملیار دۆلارە،
ئەوە جگە لە کوژرانی چوار هەزار هاوڵاتی مەدەنی و ئاوارەبوونی نزیکەی ١٣ ملیۆن کەس
لە ناوخۆ و دەرەوەدا.
هاوکات دادگاى
تاوانى نێودەوڵەتى رایگەیاند، بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانە جەنگییانەى کە لە ئۆکرانیا
کراوە ئۆفیسى خۆیان لە کیێڤى پایتەختى ئەو وڵاتە دەکەنەوە.