بەگوێرەی رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی، سەردانکەرێکی زۆری باخچەکە گلەیی ئەوەیان کردووە کە کارمەندانی باخچەکە دەستکاریی قژی شێرەکەیان کردووە، بەڵام بە ڕێوەبەرانی باخچەکە ئاشکرایانکردووە، بەهۆی شێداریی ناوچەکەوە قژی شێرەکە وایلێهاتوو و ئەوان دەستکارییان نەکردووە.
وتەبێژی باخچەی ئاژەڵانەکە وتوویەتی "شێوازی وەستانی قژی شێرەکە جادووی سروشتە و تەنانەت ئێمە ناتوانین بەو ڕاددەیە لە شێرەکە نزیک ببینەوە و قژی ببڕین، بەڵکو بەهۆی شێداریی و گەرمی ناوچەی کوانگچۆوە وایکردووە قژی شێرەکە وایلێبێت".
لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی "جوانترین ئاژەڵی ناو باخچەکەیە، بەو هۆیەوە خەڵکێکی زۆر دێن بۆ بینینی شێرەکە".
ئ.ل