لە ویلایەتی ئواکساکا لە مەکسیک بەهۆی گەردەلوولی ئاگاساوە کە بووەتە هۆی لافاو و بومەلەرزە ١٠ کەس گیانیانلەدەستدا و ٢٠ـی دیکەش بێسەروشوێنن.
ئەلیخاندرۆ مورات حاکمی ویلایەتی ئواکساکا بە میدیاکانی مەکسیکی راگەیاند، لە ئەنجامی گەردەلولی ئاگاساوە ١٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و لە ئێستادا ٢٠ کەس بێسەروشوێنن کە لە چیا بەرزەکانن.
ئاماژەی بەوەشداوە،
یەکەم رۆژی گەردەلوولەکە بەبێ زیانی گیانی تێپەڕی، بەڵام لە دواتردا بارانێکی چڕ دەستیپێکرد
و بووە هۆی دروستبوونی لافاو و بومەلەرزە و داڕووخانی زەویشی بەدوادا هات.
ئاگاسا یەکەم زریانی
ئەم وەرزەیە لە رۆژهەڵاتی زەریای هێمن، لە کەناراوەکانی باشووری رۆژئاوای مەکسیک
رووی لە هاوینەهەواری گەشتیاری کردووە و بای بەهێز و بارانێکی بەخوڕ و بارانێکی بەخوڕی
بەدوای خۆیدا هێنا.
هاوکات، بەپێی
ئامارەکانی سەنتەری زریانی ئەمریکی، لەساڵی ١٩٤٩ـەوە ئاگاسا بەهێزترین زریانە کە لە
کەناراوەکانی زەریای هێمن لە مەکسیک بگاتە وشکانی.