سەردێڕ:

بایدن: موشەکی پێشکەوتوو بۆ ئۆکرانیا دەنێرین

PM:04:47:01/06/2022

3532 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەماوەی داهاتوودا موشەکی پێشکەوتوو بۆ ئۆکرانیا دەنێرن کە توانای لەناوبردنی ئامانجە هەستیارەکانی سوپای ڕووسیای هەیە.


جۆ بایدن راشیگەیاند، ئەو کاروانە سەربازییانەی لە داهاتوودا رەوانەی ئۆکرانیای دەکەن تەنها پێکنەهاتووە لە موشەکی پێشکەتوو، بەڵکو سیستمی دژە موشەک و زرێپۆشیشیان بۆ دەنێرن، کە ئەوەش وادەکات سوپای ئۆکرانیا بتوانن بە وردییەکی زیاتر و لەماوەیەکی دوورترەوە ئامانجەکانیان بپێکن.

ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە کۆنگرێسی ئەمریکا لەسەر پڕۆژەیاسایەک دەنگیدا بۆ رەوانەکردنی چەک و هاوکاریی مرۆیی بۆ ئۆکرانیا بەبەهای٤٠ ملیار دۆلار و ئیدارەی جۆ بایدنیش تائێستا بە بەهای نزیکەی پێنج ملیار دۆلار چەک و تەقەمەنی بۆ ئەو وڵاتە ناردووە.


 













گەلەری