AM:08:30:01/06/2022
1776 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی دانەوێڵەی رووسیا رایگەیاند، ڕووسیا یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی دانەوێڵە لە جیهاندا، باسی لەوەشکرد ساڵانە توانای هەناردەکردنی گەنمیان نزیکەی ٤٠ ملیۆن تۆنە، کاریشدەکەن تا کۆتایی ئەم وەرزە ٣٦ ملیۆن تەن هەناردە بکەن.
ئارکادی زلۆچێڤسکی راشیگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە برسێتی دەکەن لە داهاتوودا تەنها یارییەکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی شمەک و كاڵاکان، بەهۆی زۆرینەی خواستی هاوڵاتیان لەسەر خۆراک.
ئارکادی باسی لەوەشکرد، هیچ مەترسییەک لەسەر
بەردەستنەبوونی خۆراک نییە، هیچ ترسێکیش لە ئەگەری کەمی سەرچاوە خۆراکییەکاندا نییە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رووسیا بە یەكێک لە
گەورەترین هەناردەکارى گەنم هەژماردەکرێت لەجیهاندا، بەڵام بەهۆی سزاکانی وڵاتانی
رۆژئاواوە هەناردەی گەنم کەمی کردووە.