سەردێڕ:

ئەوانەی غودەی دەرەقییان هەیە لەم خواردنانە دووربکەونەوە

AM:08:19:31/05/2022

3388 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کەسانەی کێشەی غودەی دەرەقییان هەیە دەبێت سیستمێکی خۆراکی جێبەجێ بکەن کە تایبەت بێت بە نەخۆشییەکەیان بۆ ئەوەی نیشانەکانی زیاد نەکات و دۆخی تەندروستییان تێكنەچێت.


ماڵپەڕی ئەلوەتەنی میسری ئاماژەی بە دیارترینی ئەو خواردنانە کردووە کە باشتروایە ئەوانەی کە کێشەی غودەی دەرەقییان هەیە نەیخۆن و لێی دووربکەونەوە، بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە زیاتر و قورستر نەبێت لەسەریان:

یەکەم: سەوزەواتەکانی وەك تور، قەرنابیت، کەلەرم، برۆکلی نابێت بخورێن چونکە کاریگەرییان لەسەر هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی دەبێت و دەردراوەکانیان کەمدەکەنەوە.

دووەم: سۆیا گونجاو نیە لە حاڵەتێکدا کە کێشەی کەمیی یۆد هەبێت، چونکە ئەم خواردنە رێگە لە جەستە دەگرێت کە هۆرمۆنی غودەی دەرەقی بمژێت، هەروەها دژ بە دەرمانەکان دەوەستێتەوە.

سێیەم: خواردنە دەوڵەمەندەکان بە یۆد وەك ماسی، شیرەمەنییەکان، زەردێنەی هێلکە، ئەمانە دەبنە هۆی زیادبوونی چالاکی غودەی دەرەقی.

چوارەم: گلۆتین کە لە گەنمدا هەیە گونجاو نیە بۆ ئەوانەی غودەی دەرەقییان هەیە چونکە دەبێتە هۆی تێكچوونی دۆخی نەخۆش.

پێنجەم: چەورییە نا تەندروستەکان چونکە دەبنە هۆی زیادبوونی هەوکردنەکان و تێكچوونی سیستمی بەرگری، زەیتی سوورکردنەوە و زەیتی بەکارهاتوو و کوالیتی خراپ.

شەشەم: خواردنە دەستکردەکان و خواردنەوە گازی و شەکرییەکان وادەکەن نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە زیاتر ببێت.

حەوتەم: خواردنە لەقوتونراوەکان بەهۆی بوونی پێکهاتەی دوانە فینۆڵ تێیدا کە هۆرمۆنی ئەسترۆجینی دەستکردە و کاری غودەی دەرەقی تێكدەدات.

هەشتەم: خواردنە دەوڵەمەندەکان بە ریشاڵ، ئەمانە وێڕای سوودەکانیان گونجاونین بۆ تووشبووانی غودەی دەرەقی، وەك دانەوێڵە تەواوەکان، سەوزەواتەکان، میوە و پاقلەمەنییەکان.

ئـ. ل













گەلەری