سەردێڕ:

تایوان: ٣٠ فڕۆکەی چین بواری ئاسمانیان بەزاندوین

PM:11:58:30/05/2022

2876 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تایوان رایگەیاند، ٣٠ فڕۆکەی چین بواری ئاسمانی تایوانیانبەزاندووە.


رۆژی چوارشەممەی رابردوو ناوەندە میدیاییەکانی چین بڵاویانکردەوە، وڵاتەکەیان چەند نمایشێکی سەربازی لەسەر سنوری تایوان ئەنجامداوە.

ئاماژەیان بەوەشدابووە، نمایشەکە وەک ئاگادارکردنەوەیەک بۆ ئەمریکا لە شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەو وڵاتەی چین بە بەشێک لە خۆی دەزانێت ئەنجامیانداوە.

هاوکات، وەزارەتی بەرگری تایوانیش لای خۆیەوە لە مانگی شوباتدا رایگەیاند، نۆ فڕۆکەی سەربازی چینی چونەتە ناوچەکانی باشوری رۆژئاوای وڵاتەکە.

هەروەها، بەرپرسە ئەمریکییەکان لەرابردوودا ئاماژەیان بەوەکردبوو، واشنتۆن لە هەوڵدایە بۆ خێراکردنی پێدانی جۆرە نوێیکەی فڕۆکەکانی ئێف ١٦ بە تایوان لەدوای زیادبوونی گرژییەکانی لەگەڵ چیندا.

ئاژانسی رۆیتەرزیش، لە زاری چەند بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، هێشتا نەگەیشتوونەتە چارەسەرێک لەسەر ئەوەی کە چۆن بە خێرایی گەیاندنی بلۆکی ٧٠ی ئێف ١٦ کە لە لایەن کۆمپانیای لۆکهید مارتینەوە دروست کراوە و بەتواناییە نوێیەکان دروستکراوە، بڕیار وایە تا ساڵی ٢٠٢٦ بگاتە تایوان.

ل . ل

کـ - ئـ













گەلەری