سەردێڕ:

جارێکی دیکە نرخی لیرەی تورکی دابەزینی بە خۆیەوە بینی

PM:03:41:30/05/2022

7080 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی بە جۆریک هەزار و ٦٠٠ لیرە بە ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمیش وەک بۆرسە جیهانیەکان نرخی لیرەی تورکی دابەزی و هەزار و ٦٠٠ لیرە بە ١٠٠ دۆلار ئاڵوگۆڕێ پێکرا.

ئاماژەی بەوەشدا، دابەزینی نرخی لیرەی تورکی کاریگەری لەسەر گرانبوونی شتومەکی هاوردەکراو لە تورکیاوە نابێت بەهۆی ئەوەی بازرگانیکردنی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی تر بە دۆلارە نەک دینار.

لەو بارەیەشەوە فرۆشیارێک لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە هۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا نرخی دراوەکان بەردەوام دەگۆڕێت و دابەزینی نرخی لیرە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بازاڕەکانی هەرێم نابێت.

هاوکات هاوکات چاوگێک لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی دۆلار بە هۆی زۆربوونی خواست لەسەر دۆلار و کەمی خستنە بازاڕی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندی بەرزبووەتەوە.

بە  جۆرێک لە هەولێر نرخی ١٠٠ دۆلار  بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار لە سلێمانیش بە ١٤٨ هەزار و ٤٥٠ دینارە و لە بەغدای پایتەختیش نرخی فرۆشتنی دۆلار بە ١٤٩ هەزار دینارە


 













گەلەری