سەردێڕ:

'سناپ چات' خزمەتگوزارییەکی نوێی زیادکرد

PM:03:20:30/05/2022

3644 جار خوێندراوەتەوە

سناپ چات خزمەتگوزارییەکی نوێی خستەبەردەستی بەشداربووانی کە پێی دەوترێت"Shared Stories"کە رێگە بە بەشداربووانی تۆڕەکە دەدات یادەورییەکانیان پێکەوە بڵاوبکەنەوە و شێری بکەن.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "تێک کرەنچ"، کە تایبەتەبەتە بە هەواڵە تەکنەلۆجییەکان، ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە بۆ بەشی "Custom Stories” زیاد کراوە، ستۆرییەکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دەمێنێنەوە، رێگە بە بەشداربووانی دەدات ستۆرییەکانی خۆیان لەگەڵ یەکتردا بڵاوبکەنەوە و هاوبەشی پێبکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، بەکارهێنەران دەتوانن گروپێکی نوێ دروست بکەن و چەند هاوڕێیەکی خۆیان ئادد بکەنە ناو گروپەکەوە، ئەمەش رێگەیان پێدەدات پێکەوەوە سترۆرییەکان بڵاوبکەنەوە و هاوڕیکانی تریان کە لە گروپەکەدا هەن ستۆرییەکانیان ببین.

هەروەها سەرچاوکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، هەر کاتیک بەکارهێنەرێک لە گروپەکەدا بەشداری لە ستۆرییەکەدا دەکات و ستۆرییەک دادەنێت، ئاگادارکردنەوەیەک بۆ بەشداربووەکانی تری ناو گروپەکە دێت، ئەو کەسەشی گروپەکی دروست کردووە توانای هەیە ئەندامەکانی تر بلۆک بکات و لایان بدات.

ر.ئ



 
 

 













گەلەری