سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

AM:10:23:30/05/2022

31344 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەولێر سلێمانی و بەغدا بەرز بوویەوە بە جۆرێک لە هەولێر بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار لە سلێمانیش بە ١٤٨ هەزار و ٤٥٠ دینارە و لە بەغدای پایتەختیش نرخی فرۆشتنی دۆلار بە ١٤٩ هەزار دینارە


ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی عێراقدا بەرز بوویەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە بەغدا ١٤٩ هەزار دینارە و لە هەولێری پایتەختی هەریمی کوردستان نرخی ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ یە و لە سلێمانیش نرخەکەی ١٤٨ هەزار و ٤٥٠ دینارە.

هاوکات چاوگێک لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی دۆلار بە هۆی زۆربوونی خواست لەسەر دۆلار و کەمی خستنە بازاڕی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندی بەرزبووەتەوە.

هاوکات، نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٦٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٨٥ هەزار دینارە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.














گەلەری