دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی نیپاڵی رایگەیاند، تەرمی ١٤ سەنشینی ئەو فڕۆکەیەی دوێنێ ونبوو دۆزراوەتەوە و دەشڵێت، "کەشوهەوا زۆر خراپە و گەڕان بە دوای سەرنیشینانی تر زۆر زەحمەتە."
دوای ئەوەی دوێنی فڕۆکەیەکی نیپاڵی بە ٢٢ سەرنشینەوە ونبوو ئەمڕۆ دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئەو وڵاتە دۆزینەوەی ١٤ تەرم و تێکشکانی فڕۆکەکەی راگەیاند.
ئاماژەی بەوەشداوە،
بەهۆی ئەوەی کەشوهەوا لەبار نیە تەنها دەتوانن یەک یەک تیمی رزگارکەر بۆ شوێنی
رووداوەکە بنێرن و ناتوانن گەشتێکی تر ئەنجام بدەن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت
دوێنێ فڕۆکەیەکی هێڵی فڕینی تایبەتی نیپاڵ بە ٢٢ سەرنشینەوە ونبوو و شەش لە سەرنشینەکانیشی
بیانین.