سەردێڕ:

لە دوو رووداوی جیاوازدا ٣٧ کەس لە کۆنگۆ کوژران

PM:11:53:29/05/2022

2104 جار خوێندراوەتەوە

لە تەقینەوەیەکدا لە رۆژهەڵاتی کۆنگۆ ٢٧ کەس گیانیانلەدەستدا و لە روداوێکی تەقەکردنیشدا ١٠ کەس لە گوندی بیۆ مانیاما گیانیانلەدەستدا. هاوکات، گروپێکی چەکداری سەر بە رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هەردوو روداوەکە راگەیاند.


دەستەی ئاسایش لە شاری کیڤوی رۆژهەڵاتی هەرێمی کۆنگۆ رایگەیاند، لە تەقینەوەیەکدا لەو شارە ٢٧ کەس گیانیانلەدەستداوە.

هەروەها، ئەنتۆن موشای وتەبێژی سوپا لە هەرێمی کیفۆ ئاماژەی بەوەدا، لە گوندی بیۆ مانیاما دەنگی تەقە بیستراوە و کاتێک هێزەکانی سوپا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە رێکخراوی هێزە هاوپەیمانەکانی دیموکراتی کە گروپێکی چەکداری سەر بە رێکخراوی چەکداری داعشن لە ئەفریقا ١٠ هاوڵاتی سڤیلی گوندەکەیان کوشتووە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوای نزیکەی مانگێک لە ئارامیی لە شاری بێنی کۆمەڵکوژیەک روویدا و هێزەکانی سوپا رێکخراوی هێزە هاوپەیمانەکانی دیموکراتیان تاوانبار کرد.













گەلەری