سەردێڕ:

باشترین مامەڵەی ئەوروپا لە کڕینی غازی روسیادا

PM:10:55:29/05/2022

3532 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی سڕبیا درێژکراوەیەکی سێ ساڵەی رێککەوتننامەی بۆ کڕین و بەدەستهێنانی غازی روسی بە نرخێکی کەمکراوە لەگەڵ روسیا راگەیاند.


ئەلێکساندەر فوتشیش سەرۆکی سڕبیا رایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ ڤلادمیر پوتینی هاوتا روسییەکەی ئەنجامداوە لەبارەی کڕینی غازی ئەو وڵاتەوە و ئەوەشی بە باشترین مامەڵەی ئەوروپا ناوبرد.

سڕبیا لە کاتێکدایە یەکێکە لەو وڵاتانەی لەسەر رێگەی ئەوەیە بچێتە ناو یەکێتی ئەوروپاوە، لە کاتی هێرشەکانی روسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا، نزیک لە کرملن ماوەتەوە و لە کاتی سەرکۆنەکردنی دەستدرێژییەکانی روسیا کە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، سربیا رەتی کردەوە بچێتە پاڵ گەمارۆکانی ئەوروپا لە دژی مۆسکۆ کە بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی غاز بە نرخێکی گونجاو بۆی.

هاوکات، بە ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە سڕبیا دوپاتی کردەوە کە پشت بە سەرچاوەی وزەی روسیا دەبەستێت، بەتایبەتیش کاتێک مۆسکۆ خاوەنداریەتی گەورەترین بەشی کۆمپانیای نەوت و غازی نیشتیمانی سڕبیا دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وڵاتەکە لە ئێستادا شەش ملیۆن مەتر سێجا گاز لە کۆمپانیای گازپڕۆمی روسیا وەردەگرێت بە ٢٥١ یۆرۆ بۆ هەر هەزار مەتر سێجایەک.

لە دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی روسیا لە ئۆکرانیادا، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و هاوبەشەکانیان زنجیرەیەک سزای ئابوری و بازرگانی و داراییان بەسەر روسیا و ژمارەیەک کۆمپانیای گەورە و بانکی ناوەندی و چەند کەسایەتی سیاسی و دبلۆماسی و گەورە بازرگان و ملیاردێری ئەو وڵاتەدا سەپاند و دواجار ئەمریکا و ئەوروپا بڕیاریاندا چیدیکە وزە و نەوت و غاز لە روسیاوە هاوردەنەکەن.


ل . ل

کـ - ئـ













گەلەری