فڕۆکەیەکی هێڵی فڕینی تایبەتی نیپاڵ بە ٢٢ سەرنشینەوە ونبووە و شەش لە سەرنشینەکانیشی بیانین.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی تارای تایبەت لەو وڵاتە لە کاتی گەشتکردنی لە شارۆچکەی بوخاراوەوە بۆ شارۆچکەی جومسوم ونبووە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
٢٢ سەرنشین لە فڕۆکەکەدا بوون و شەشیان بیانین و نیپاڵی نین.
هاوکات، بەرپرسانی
هێڵێ فڕۆکەوانی نیپاڵ بە رۆیتەرزیان راگەیاند، فڕۆکەیەکی تایبەت نێردراوە بۆ لێکۆڵینەوە
لە رووداوەکە و دۆزینەوەی فڕۆکە ونبووەکە.