دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندی ئەمریکا بۆ زیادکردنی نرخی سوود نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
بانکی ناوەندی ئەمریکا دوای چەند کۆبوونەوەیەک لەسەر کاریگەری لێکەوتەکانی کۆرۆنا و شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، بۆ رێگرییکردن لە دروستبوونی هەڵئاوسان، بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی.
بەگوێرەی بڕیارەکە،
بەهای سوود لەسەر کاڵاکان بووەتە ٥٠٪ و بڕیارەکەش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەهای زێڕ
و دراوە ئەلیکتۆرنییەکان کرد.
لەو بارەیەوە، یونس
عەلی مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی و پسپۆڕی ئابووری بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە،
"یەكێک لە ئامرازه گرنگەکان بە دەست بانکی ناوەندی ئەمریکاوە بۆ ڕێكخستن و ڕیگەگرتن
لە پرسی هەڵئاوسان و گرانبوونی بازاڕ نرخی سوودە، ئەمە لە کاتێکدایە ئەم زیادکردنە
هەموو جۆرەکانی وەبەرهێنان ناگرێتەوە."
ئاماژەی بەوەشداوە،
بڕیارەکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی زێڕ دروستکردووە لە بازاڕەکانی جیهان و بە
ڕێژەی ١٪ بەهاکەی لەدەستداوە.
یونس عەلی لەبارەی
پەیوەندی زێر و نرخی دۆلارەوە ئاماژەی بەوەدا لە رابردوودا پەیوەندیەکی راستەوانە
لە نێوان نرخی ئاڵتون و نەوت و نرخی دۆلار هەبوو، بەڵام لە ئێستادا پەیوەندییەکە
پێچەوانەیە و لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، نرخی ئاڵتون دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت،
وە لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی نەوت نرخی دۆلار دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.
دەشڵێت، "
نرخی دۆلار ناتوانێت رۆڵی کاریگەر ببینێت، بەهۆی ناجێگیری ئابوری ئەمریکاوە، بۆیە
نرخی سوود دەکرێتە تەواوکەری ئەرکی دراو و بەرزکردنەوەی نرخی سوود کاریگەری لەسەر
نرخی زێریش دروست دەکات، بەڵام کاریگەریەکە ناڕاستەوخۆیە، کاریگەریەکەش لەسەر نرخی
زێڕ لە جیهاندا بە رێژەیەکی بەرچاو نییە."