سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دوو برای هیندی دوای ٧٥ ساڵ خوشکەکەیان دۆزییەوە

PM:12:14:29/05/2022

9152 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٧٥ ساڵ خوشکەکەیان لێونبووبوو، دوو برای هیندی خوشکەکەیان دۆزییەوە.


ئاژانسی هەواڵی بی بی سی ئاماژەی بەوەداوە دوای ئەوەی بەهۆی جیاکردنەوەی سنورەکانی هیندستان و پاکستان و جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە مومتاز بیبی لە خانەوادەکەی ون بووە، لە ئێستادا پاش ٧٥ ساڵ خوشکەکەیان دۆزیوەتەوە.

یەکێک لە براکانی بە بی بی سی راگەیاندووە، "زۆر دڵخۆشین توانیمان پێش ئەوەی گیانلەدەستبدەین خوشکەکەمان ببینینەوە."

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەساڵی ١٩٤٧ بەهۆی جیاکردنەوەی سنورەکانی نێوان هیندیستان و پاکستان چەندان خێزان لە یەکتر دابڕان و هەندیکیان هەتا ئێستاش نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە لای یەک، ساڵانەش ئەو رووداوانە لەو ناوچەیە روودەدەن کە دوای چەندین ساڵ کەسەکان بە خانەوادەکانیان شاد دەبنەوە.













گەلەری