سەردێڕ:

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئاشکرا کرا

AM:10:58:29/05/2022

15888 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، بە هۆكاری بەرزبونەی نرخی بەنزین لە جیهاندا و نەناردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری لە بەغداوە و گرانبونی بەنزینی تورکیا و ئێران و زۆری خواست لەسەر بەنزین نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە.


بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەداوە، هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی بەنزین بۆ چوار هۆكاری دەگەڕێتەوە و یەکەمیشیان بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینە لە جیهاندا.

باسی لەوەشکردوە هۆکارێکی تر بۆ بەرزی نرخی بەنزین نەناردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناریە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە كە پێشتر بۆ هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم ٣٣ ملیۆن لیتر بەنزین دەهات بەڵام ماوەی مانگێكە ناردنی ئەو بەنزینە راگیراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو ئەو بەنزینەی لە تورکیا و ئێران دەهێندرێت گرانبووە و کاریگەری کردووەتە سەر نرخی بەنزین و هاوکات خواستی هاوڵاتیان بۆ لەسەر کڕینی بەنزین زۆرتر بووە و بۆتە هۆی گرانبونی نرخەکەی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەرێمی کوردستان یەکێک لەو ناوجانەی کە نەوت هەناردەی دەرەوە دەکات بەنزین لە وڵاتی عێرادا نرخی تەنها ٤٥٠دینارە بەڵام لە هەرێمی کوردستان نرخی هەر لیترێن بەنزینی نۆرماڵ هەزار دینارە و جیاوازی نرخەکە ناڕەزایی لای هاوڵاتیان دروستکردووە و دەڵێن، "بۆچی حکومەتی هەرێم وەک حکومەتی عێراق پاڵپشتی هەرزانبوونی نرخی بەنزین ناکات."

زوهرە عەلی، سلیمانی












گەلەری