سەردێڕ:

جارێکی دیکە بوتین باس لە هاوکاری کردنی جیهان دەکات لەبارەی قەیرانی دانەوێڵەوە

PM:11:58:28/05/2022

3272 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا رایگەیاند، بە یەک مەرج وڵاتەکەی ئامادەیە هاوکاری جیهان بکات بۆ هەنارەدەکردنی گەنمی ئۆکرانیا.


ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و ئولاف شۆلتەر راوێژکاری ئەڵمانی پەیوەندییەکی تەلەفونی لەبارەی دۆخی بازاڕی جیهانییەوە ئەنجامدا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پوتین بە ماکرۆن و شۆلتەری راگەیاندووە، روسیا ئامادەیە هاوکاری جیهان بکات بۆ هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا لە رێگەی دەریای رەشەوە ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا سزاکانی سەر ئەو وڵاتە کەمبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەردەوام پڕ چەک کردنی کیێڤ لە لایەن وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا کاریگەری هەیە لەسەر بەردەوامبوونی ئاڵؤزییە چەکدارییەکان و روسیا هێشتا ئامادەی هەموو دانوستان و رێککەوتنێکە لەگەڵ ئۆکرانیا.

هاوکات، ئیمانوێل ماکرۆن بە پوتینی راگەیاندووە، پێویستە روسیا رێز لە مافی مرۆڤ و یاساکانی جەنگ لە ئۆکرانیا بگرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی ٩٣ رۆژە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و بەو هۆیەوە زیان بەر ئابوری هەردوو وڵات کەوتووە.













گەلەری