PM:11:42:28/05/2022
4568 جار خوێندراوەتەوە
شوێنەوارناسان پاشماوەی شارێکی دێرینی شارستانییەتی مایایان دۆزییەوە کە تیایدا تەلار و هەرەم و گۆڕەپان هەبووە و بڕیار وابووە ئەو شوێنە بکرێت بە پارکێکی پیشەسازی لە نزیک شاری مێریدا لە مەکسیکۆ.
کارلۆس پێرێزا یەکێک لە شوێنەوارناسەکان رایگەیاند، مێژووی شارەکە بۆ ٦٠٠ و ٩٠٠ی زاینیی دەگەڕێتەوە و وا مەزەندە دەکرێت چوار هەزار کەسی تیایدا ژیابێت.