سەردێڕ:

ئەنجومەنی ئاسایش هەڵەیەکی بایدن راست دەکاتەوە

PM:09:33:28/05/2022

2724 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ٤٠ جار سەردانی عێراق و ئەفغانستانی کردووە و دواتر ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەدا تەنها ٢١ جار سەردانی ئەو دوو وڵاتەی کردووە.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکیدا لە ئه‌كادیمیای ده‌ریاوانی وڵاته‌كه‌ی و لەکاتی باسکردنی سەردانەکانی بۆ عێراق و ئەفغانستان رایگەیاند، " ٤٠ جار سه‌ردانی عێراق و ئه‌فغانستانم كردووه‌ یان رەنگە ٣٨ جار بێت."

لایخۆشیەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا رایگەیاند، جۆ بایدن ٢١ جار سەردانی عێراق و ئەفغانستانی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە میدیا جیهانی و ئەمریکییەکان باس لەوە دەکەن کە بایدن بەردەوام بە هەڵە داتا پێشکەش دەکات و هەڵەی زۆر دەکات.













گەلەری