سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. خۆپیشاندانەکانی ئێران و دروستبوونی گرژییەکان

PM:06:02:28/05/2022

6068 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و پێداویستییە بنەڕەتییەکان و بوونی گەندەڵییەکی زۆر و داڕمانی باڵەخانەی "بلاسکۆ" خۆپیشاندان چەندین شار و ناوچەی جیاجیای ئێرانی گرتووەتەوە و هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵدان بە زەبری هێز کۆتایی پێبهێنن.


ئاژانسەکانی رۆیتەرز و ئاسۆشییەتد پرێس و کەناڵە تەلەفیزیۆنییەکانی سی ئێن ئێنی ئەمریکی و فرەنس ٢٤ بڵاویانکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران گوللـە و گازی فرمێسک رێژییان بەکارهێناوە بۆ بڵاو پێکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران.

ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆکاری رێگە پێدانی چەند کەسێک بۆ دروستکردنی باڵەخانەی میترۆپۆڵ و بوونی گەندەڵی لە کارەکەدا خۆپیشاندان رژاونەتە سەر شەقامەکان.

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشییەتد پرێس ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییددا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە تیایدا دەردەکەوێت، هێزەکانی ئەمن لە شاری عەبادان گولـلە ئاراستەی خۆپیشاندەران دەکات بۆ بڵاوە پێکردنیان.

کەناڵی تەلەفیزۆنی فرانس ٢٤ باسی لەوەکردووە، روخانی باڵەخانەی "بلاسکۆ" و گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتی لە شاری تاران یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئێران.

لەلایەن خۆیەوە، ئاژانسی فارسی ئێرانی سەربە سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە بڵاویکردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان گولـلەیان بە ئاراستەی ئاسماندا تەقاندووە و گازی فرمێسک رێژییان بەکارهێناوە بەمە ئامانجی کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان و بڵاوە پێکردنییان.

هەروەها، لە لێدوانێکی پێچەوانەدا ئیحسان عەباس پور قائیمقامی پارێزگای عەبادان باسی لەوەکردووە، هێزە ئەمنییەکان چەک و گولـلەیان بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران بەکار نەهێناوە، بەڵکو تەنها رێگرییان کردووە لە دروستبوونی خۆپیشاندان و خۆپیشاندەرانیان بڵاوە پێکردووە.

ئاژانسی هەواڵی ئێران ئینتەر ناشناڵی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران چەک و توندوتیژییان بەکارهێناوە بۆ سەرکوت کردنی خۆپیشاندانەکانی ئەهواز.

ئەمە لەکاتێکدایە، بە گوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانی و نێودەوڵەتییەکان ئێوارەی دوێنێ، لە شارەکانی بوشەهر و ماهشەهر و شاهینشەهر و عەمیدییە و تاران و عەبادان و ئەهواز هاوڵاتییان رژانە سەر شەقامەکان و دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و پێداویستییە بنەڕەتییەکان و بوونی گەندەڵی لە ئیدارەدان و خزمەتگوزارییەکانی ئێرندا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دروشمییان دژی دەسەڵات بەکارهێناوە.













گەلەری