PM:03:43:28/05/2022
1832 جار خوێندراوەتەوە
ئابوریناسانی ڕوسیا ڕایانگەیاند، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی بەهای ڕۆبڵی ڕوسی دەگەرێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی وزە و بەکارهێنانی رۆبل بۆ گواستنەوەى.
ئابوریناسانی ڕوسیا ئەوەشیان راگەیاندووە، داهاتی هەناردەکاری مانگانەی ڕوسیا نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلارە و روسیا لەگەڵ زۆرێک لە کڕیارانی وزەکەى رێککەوتووە ئەو پارەیە بە رۆبڵى روسى بدەن بە مۆسکۆ.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
زیاتر لە سێ مانگە روسیا هێرشەکانى بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکردووە و سەرەڕاى گەمارۆى
ئابوورى نێودەوڵەتى بۆسەر حکومەتى مۆسکۆ، بەڵام بەهاى رۆبڵ بەراورد بە رابردوو، بە
رێژەى زیاتر لەسەدا ٣٠ بەرزبووەتەوە.