سەردێڕ:

تەندروستی جیهانی داوا لە لە روسیا دەکات هێرشی سەر ناوچە تەندروستییەکان رابگرێت

AM:09:49:28/05/2022

5108 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ٧٥ـەم خولی کۆمەڵەی تەندروستیی جیهانی ئەنجامدا و تیایدا پرۆژەبڕیاری ناچارکردنی روسیا بە کۆتییهێنانی هێرشەکانی بۆ ناوەندە تەندروستییەکان پەسەند کرد.


لە ٧٥ـەم خولی کۆمەڵەی تەندروستیی جیهانییدا کە لە ٢٢ بۆ ٢٨ی ئەم مانگە لە جنێڤ بەڕێوە دەچێت، پرۆژە بڕیاری شاندی ئۆکرانیا لەبارەی هێرشی روسیا بۆسەر وڵاتەکەیان پەسەند کرا.

لە پرۆژە بڕیارەکەدا هاتووە، "پێویستە روسیا هێرشەکانی بۆ سەر نەخۆشخانە و سەرجەم ناوەندەکانی تەندروستی لە ئۆکرانیا رابگرێت و رێز لە کارمەندانی تەندروستی ئۆکرانیا بگرێت." بە کۆی گشتییش بڕیارەکە پەسەند کرا و ٨٨ وڵات دەنگیان بە بەڵێ دا و ١٢ وڵات بە نەخێر و ٣٠ وڵاتیش بەشداری دەنگدانیان نەکرد.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەلێکساندەر ئالیمۆڤ نوێنەری روسیا لە نویسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ئۆکرانیا رەتدەکەنەوە و پرۆژە بڕیارەکە بە سیاسییکرا و پەسەندی ناکەن، وتیشی بڕیارەکە تەواو تاکلایەنانەیە لەبەرئەوەی باس لەو هێرشانە نەکراوە کە بە درێژایی ساڵانی رابردوو ئۆکرانیا کردوویەتییە سەر خەڵکی لۆهانسک و دۆنتێسک.













گەلەری