سەردێڕ:

زێلێنسکی روسیا بە ئەنجامدانی جینۆساید تۆمەتبار دەکات

PM:11:58:27/05/2022

2884 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا، روسیای بە ئەنجامدانی جینۆساید لە رۆژهەڵاتی هەرێمی دۆنباس تۆمەتبار کرد.


ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا روسیای بە ئەنجامدانی جینۆساید تۆمەتبار کرد و وتیشی، روسییەکان بە نیازن شارەکەیانیان بکەن بە خەڵوز.

ئاماژەی بەوەشدا، "هەموو ئەمانە بە تایبەت ئاوارەکردنی خەڵکی ئۆکرانیا و کوشتنی بە کۆمەڵی هاوڵاتییانیان سیاسەتێکی جینۆسایدی روونە کە روسیا پەیڕەوی دەکات."

هاوکات جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پێشووتر هەمان دەربڕینی بەکار هێنابوو و ئاماژەی بەوەدابوو، "پوتین نیازی هەیە بیرۆکەی ئۆکرانیی بوون بە تەواویی بسڕێتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، ڤلایدیمیر پوتین سەۆکی روسیا لە کۆتایی مانگی شوباتدا سەربازەکانی رەوانەی ئۆکرانیا کرد و وتیشی لەم کەمپەینەی مەبەستی وەستاندنی ئەو جێنۆسایدەیە کە بەسەر هاوڵاتییانی رووسیدا دێت لە ئۆکرانیای لایەنگری وڵاتانی رۆژئاوا.













گەلەری