لە تویتێکدا پورزاکەی بەناوی "جۆن مارتینێز" لە تۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر هەواڵی گیانلەدەستانی هاوەسەری مامۆستاکەی بڵاوکردووە کە نوسیوویەتی " زۆر بە خەمێکی قووڵەوە پێتان دەڵێم هاوسەری "تیا ئیرمام"، "جۆ گارسیا " بەهۆی خەمخواردنەوە کۆچی دوایی کردووە، بەڕاستی من هیچم پێناوترێت ناتوانم هەستەکانم بگۆڕم بۆ وشە، تکایە نزا بۆ خێزانەکەمان بکەن، خودا رەحممان پێ بکات، ئەمە ئاسان نییە."
ئەمەش لەکاتێکدایە، پۆلیسی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا رایگەیاندبوو، چەکدارێکی تەمەن ١٨ ساڵ چووەتە سەر قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە باشوری رۆژئاوای ئەو ویلایەتە و ١٩ خوێندکار و دوو مامۆستایی کووشووە، یەکێک لە مامۆستاکان ناوی "تیا ئیرما" بووە، زۆر بە بوێرانە خۆی کردووەتە قوربانی لەپێناو رزگارکردنی منداڵەکانی ناو قوتابخانەکەی، مامۆستاکەی تریش ناوی "ئیڤا میرێلس" بووە کە بۆ ماوەی پێنج ساڵە لەو قوتابخانەیە وانە دەڵێنەوە و هەردووکیان نزیکی ٤٠ ساڵ ئەزموونی مامۆستایەتییان هەیە.