ئەمریکا دەیەوێت دەست بەسەر ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی ئێراندا بگرێت کە پاش شەپۆلێکی نوێی سەپاندنی سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا لە کەناراوەکانی یۆنان بە قاچاغ هەناردە کراوە.
رۆژی پێنجشەممە، بارە نەوتەکە لە تانکەرەکەیەوە گوازراوەتەوە بۆ ناو کەشتییەک و لە ئێستاشدا دەگوازرێتەوە بۆ ئەمریکا.
بەپێی ماڵپەڕی عەرەب
نیوز، تەنکەرەکە لەژێر دوو سزادا کراوەتە ئامانج، یەکێکیان لە دژی روسیا چونکە تەنکەرەکە
روسی بووە و دووەمیشیان لەبەرئەوەی نەوتی ئێرانی هەڵگرتووە.
رێکخراوی بەندەر
و دەریایی ئێران رایگەیاند، "تەنکەرەکەیان لە کەنارێکی یۆنان بەهۆی چەند کێشەیەکی
تەکنیکیی و کەش و هەوای نەگونجاوەوە وەستاوە و دەستبەسەرداگرتنیشی بەتەواوی و بە
ئاشکرا دزییە."
ئەمە لە کاتێکدایە،
ساڵی ٢٠٢٠ بە هەمان شێوە ئەمریکا دەستی بەسەر ٤ بار سوتەمەنی ئێراندا گرت کە بۆ ڤەنزوێللا
رەوانە دەکران و بە دوو کەشتی نێردران بۆ ئەمریکا.